خه‌ڵكی مووسڵ: ده‌مانه‌وێت بمانخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
K24 – مووسڵ:
به‌شێك له هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری مووسڵ، له رێی "كوردستان24"ه‌وه په‌یامێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كرد. ئه‌وان داوایانكرد، "پارێزگاكه‌یان بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
له میانی لێدوانیان بۆ به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان24، به‌شێك له هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری مووسڵ رایانگه‌یاند، "شاره‌كه‌یان وێران بووه. خه‌ڵكه‌كه‌شی دابه‌ش بووه به‌سه‌ر سێ به‌شدا، به‌شێكیان كوژراون، به‌شێكیان ئاواره بوون و ئێستا به‌شێكیان له شاره‌كه ماونه‌ته‌وه".
ئه‌وان كه به كۆمه‌ڵ قسه‌یان بۆ "كوردستان24" ده‌كرد، جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌وان ماندووبوونه به ده‌ست ئیداره‌ی خراپی شاره‌كه‌یان و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتیان: "ئاسایش و ئارامیمان ده‌وێت. خزمه‌تگوزاریمان ده‌وێت. ئه‌وه داواكاری هه‌موومانه. ده‌مانه‌وێت مووسڵ بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. له ژێر سایه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا بژین. چونكه ئه‌وه ژیان نییه ئێمه‌ی تێدایه. رۆژێك به ناوی داعش و رۆژێكیش به ناوی تیرۆر ده‌مانچه‌وسێننه‌وه. هیچ پرۆژه‌یه‌ك له شاره‌كه‌مان نییه".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، "كه‌ڵه‌ك"ـێك له رووباری دیجله نوقم بوو. به هۆیه‌وه زیاتر له 100 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا. ده‌یانی دیكه بێسه‌روشوێن بوون.
دوای رووداوه‌كه، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی مووسڵ كرد. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، به هانای قوربانیانی رووداوه‌كه‌وه بچن.
هاوكات له هه‌رێمی كوردستان 3 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یه‌ندرا. بۆ گه‌ڕان به دوای قوربانییه‌كان، چه‌ندین تیمی مه‌له‌وانیی ره‌وانه‌ی مووسڵ كران.
هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته جێی رێز و ستایشی خه‌ڵكی مووسڵ. یه‌كێك له‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی له مووسڵ ده‌ژیت، بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، "وه‌ك كوردێك زۆر جێی شانازیمه، كه هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆك بارزانی به هانای خه‌ڵكی مووسڵه‌وه هاتن. خه‌ڵك رێز و ستایشی هه‌یه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته".
له ئاستی میللی‌دا، خه‌ڵكی مووسڵ داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری شاره‌كه‌یان و ئاوڕدانه‌وه له ره‌وشی خراپی ژیانیان ده‌كه‌ن.
شاری مووسڵ، له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014 له لایه‌ن رێكخراوی داعش داگیركرا. دوای سێ ساڵ له داگیركردنی، به‌غدا ئۆپراسیۆنی بۆ رزگاركردنی شاره‌كه ده‌ستپێكرد. به هۆی شه‌ڕه‌وه به‌شێكی زۆری شاره‌كه وێران بووه. سه‌دان هه‌زار هاووڵاتیش ئاواره بوون و روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد.