مینی پاسێك وەرگەڕا

شوفێرەكە بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە

K24 - گەرمیان

درەنگانی شەوی رابردوو، ئۆتۆمبێلێكی نەفەر ھەڵگر لە جۆری ھۆندای- مینی پاس، لە سنووری گەرمیان وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: "كاتژمێر 12 شەوی رابردوو 18/6/2018، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا لە سەر شەقامی پشتێنەیی کەلار، کە ئۆتۆمبێلێکی (هۆندای مینی پاص) ویستویەتی بگاتە شەقامی جووت سایدی کەلار-رزگاری کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و وەردەگەڕێت، تەنها شۆفێرەکەی تێدابووە و بریندارە، زیانێکی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە".

لە راگەیەنندراوەكەی ھاتووچۆی گەرمیان ھاتووە: "بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا".

ھ.م

مینی پاسێك وەرگەڕا
مینی پاسێك وەرگەڕا
مینی پاسێك وەرگەڕا
مینی پاسێك وەرگەڕا