ويكيليكس گورزێكی دیكه‌ی له سی ئای ئه‌ی وه‌شاند
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سی ئای ئه‌ی، له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه توانیویه‌تی سیخوڕی به‌سه‌ر ئامێره‌كانی وای‌فای ئینته‌رنێت و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له شوێنه گشتییه‌كان بكات و ته‌واوی زانیارییه‌كانییان لێ وه‌ربگرێت.
وێبسایتی ویكیلیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، سی ئای ئه‌ی له رێگه‌ی ئامێرێكی تایبه‌ت كه پێی ده‌گوترێت "شیری بلۆسۆم"ه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردووه و له توانیویه‌تی رێگه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌وه هه‌موو جموجۆڵه نوێیه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان تۆمار بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و زنجیره به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ویكیلیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رنامه‌ی "شیری بلۆسۆم" چه‌ند ئامرازێكی بۆ گه‌یشتن به زانیاری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له شوێنه گشتی و قاوه‌خانه‌كان، بۆ ئه‌و ده‌زگا سیخوڕییه به‌رده‌ست كردووه و توانیویه‌تی له رێگه‌ی ئامێری وای‌فای و "ئه‌كسس پۆینت" ده‌ستی به هه‌موو زانیارییه كه‌سییه‌كان بگات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و سیخوڕه‌كردنه‌دا، له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌كه‌وه بووه به ئامێری وایفاكه، دواتریش ئه‌پده‌یتكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر وایفاكه هه‌یه و پێی ده‌گوترێت "فیرموه‌یر"، له‌گه‌ڵ ئه‌په‌ده‌یتكردنه‌وه‌شدا، به‌رنامه‌ی "شیری بلۆسۆم" دانراوه‌ته ناو ئامێره‌كه، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش توانیویه‌تی زانیاری ناوی ئامێری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بگوازێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وایفایه كۆنێكت بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه هه‌ستی پێ بكات و پێی بزانێت.
ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی وای‌فای پێویستی به هیچ ئامێر و كه‌لوپه‌لێك نییه و ده‌توانرێت له رێگه‌ی به‌رنامه و سۆفتوێره‌وه ئه‌پده‌یت بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ئاژانسه زه‌به‌لاحه سیخوڕییه كارێكی هێنده زه‌حمه‌ت نه‌بووه.
سه‌رچاوه: هاف پۆست