ده‌وام كه‌مكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه كاته‌كانی ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی كه‌مبكاته‌وه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه كاتژمێریك ده‌وام كه‌مكراوه‌ته‌وه".
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: "به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، له كاتژمێر 8:00 به‌یانی تا كاتژمێر 2:00 پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت".
ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێم له مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكگاریی له كاته‌كانی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانیدا ده‌كات.