ئێران: له قۆناغی كۆنترۆڵكردنی كۆرۆناداین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌عید نمه‌كی، رایگه‌یاند، تاران نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی به ته‌واوی كۆنترۆڵی كۆرۆنا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران گوتی: قۆناغی شه‌پۆلێكی توندی كۆرۆنامان له وڵات تێپه‌ڕاند و ئێستا له‌وه نزیكبووینه‌ته‌وه به ته‌واوی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئێران كۆنترۆڵی بكه‌ین.
گوتیشی: ئێران پشتی به شێوازێكی زانستی و لۆژیكیانه‌ی تایبه‌ت به خۆی به‌ست، كه هاوكۆك نه‌بوو له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، ئێران پلانی "دابڕانی زیره‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی" به‌كارهێنا و به پله‌به‌ندی كاری بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی كه‌م مه‌ترسی كرد و زۆر به وردی پابه‌ندبوونیشی به رێسا ته‌ندروستییه‌كانه‌وه پاراست، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی فشاری سه‌ر ئابووری وڵات كه‌مبێته‌وه، به تایبه‌تی له بواری به‌رهه‌مهێناندا.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، ره‌وشی ئێستای وڵاته‌كه‌ی به "سه‌خت" وه‌سفكرد و گوتی: پێویسته هه‌موو زانایانی بواری ئابووری و كۆمه‌ڵناسی ئێران ئه‌مڕۆ پاڵ بده‌نه پاڵ كادیرانی ته‌ندرووستی و رێگه خۆشكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌وڵه‌كانی ته‌رخان بكات بۆ پرسی ته‌ندرووستی هاووڵاتیان.