له دهۆك 3 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 3 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای دهۆك به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 3 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵ و کچێکی تەمەن 17 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ، ھەموو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.
وەزارەتی تەندروستی
6 حوزەیران 2020
H.B