میری ئێزدییه‌كان پیرۆزبایی جه‌ژن له موسڵمانان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، میر حازم ته‌حسین سه‌عید، میری ئێزدییه‌كانی عێراق و جیهان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، میر حازم نووسیویه‌تی: "به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، خۆشحاڵ و شادومانم كه پیرۆزبایی خۆم به پاكترین هێماكانی خۆشه‌ویستی و ئاشتی و جوانترین چه‌پكی پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان بكه‌م".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هیوادارم هه‌موو ساڵێك ئه‌م جه‌ژنه به خۆشی و شادی بگه‌ڕێته‌وه و جه‌ژن ببێته سه‌ره‌تایه‌كی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌مووان.. و په‌ڵه‌ی ره‌شی ئاسمانی وڵاتمان راماڵرێت و هه‌موو ناخۆشییه‌كان كۆتاییان پێبێت و ئه‌م گه‌له بگاته خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی كامه‌ران".