هاوردهكردنی ئهم ئۆتۆمبێلانه بۆ ههرێمی كوردستان قهدهغه كرا
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدروا، چاککرا و ژێرئاوکەوتووی قەدەغە کرد.
بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە 2-5-2019)، بڵاو کراوەتەوە و واژۆی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، هاتووە: لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە مەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009، بڕیارمان دا بە:
یەکەم: قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ( لێدراو، چاککراو و ژێرئاوکەوتوو)ن، کە هاوردەدەکرێن بۆ ناوەوهی هەرێم لە رێگای دەروازە نێودەوڵەتییەکان و بازگەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
دووەم: ئەم فەرمانە لە رۆژی 1-7-2019 کاری پێ دەکرێت.