وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌يشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ژان ئييڤ لۆدريان، گه‌يشته هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
بڕياره له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ هه‌ولێر، لۆدريان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر شاندى فه‌ره‌نسا له لايه‌ن نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازيان لێكرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه12ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018 ژان ئییڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبوویه‌وه.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "مه‌به‌ستی له سه‌ردانه‌كه‌ی تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراقه له‌دوای نه‌مانی داعش و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه به‌هۆی شه‌ڕی زیاتر له سێ ساڵی داعشه‌وه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه".
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پاش رۆژێكه له سه‌ردانی ئۆسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی میره، كه راوێژكار و سه‌ربازانی ئه‌ڵمانيا ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تێدا له ئه‌ستۆ گرتووه.