"لاپۆرتا به پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره بۆ بارسێلۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه"
خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەم یانەیە بەربژێر بکاتەوە.
خوان لاپۆرتا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی یوتووبی گۆڵی جیهانی ئاشکرایکردووە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی بارسێلۆنا بەربژێر بکاتەوە و راشیگەیاند چەندین پرۆژەی لەبەردەستە بۆ ئەوەی بلاوگرانا بگەڕێنێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی و بۆ ئەم پرۆژانەش پێویستی بە هاوکاری خەڵک و هاندەرە کەتەلۆنیەکان هەیە.
لاپۆرتا پێشتر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت گرێبه‌ستی مێسی پێویسته بۆ هه‌تاهه‌تایه درێژ بكاته‌وه.
لاپۆرتا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد بوو گرینگییه‌كی زۆر به جیرارد پیكێ ده‌دات و چی بووێت بۆی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیكێ كه‌سێكی كه‌ته‌لۆنی سه‌رسه‌خته.
ساڵی 2021 واتە ساڵی داهاتوو سەرۆکایەتی بارتمیۆی سەرۆکی ئێستای یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی دێت و ئەستەمە بە هۆی ئەو تۆمەتانەی لە رابردوو خراونەتە پاڵی خۆی بەربژێر بکاتەوە.
لاپۆرتا پێشتر بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە 2003 تاوەکو 2010 سەرۆکایەتی بارسێلۆنای کردووە و ئەو کات بارسا لە لوتکەدا بوو و توانیان لە وەرزێکدا بە راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا سەرجەم ناسناوەکان و بەدەست بێنن.