ئه‌مريكا 190 بارهه‌ڵگر چه‌كى داوه‌ته هه‌سه‌ده
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى رزگاركردنى ره‌ققه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش، ئه‌مريكا 190 بارهه‌ڵگر چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى راده‌ستى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كردووه.
به‌رپرسێكى هه‌سه‌ده، به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بڵاوبكرێته‌وه، رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا بۆ رزگاركردنى ره‌ققه زرێپۆش و چه‌كى قورسى بۆ ره‌وانه كردووين.
گوتيشى: 190 بارهه‌ڵگر چه‌كى له ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا بۆ ناردووين و رۆژانه‌ش چه‌كى قورسمان ده‌داتێ.
هه‌روه‌ها گوتى: به شێوه‌يه‌كى گشتى له ناوچه‌ى رۆژئاڤا نزيكه‌ى هه‌شت بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مريكا كراونه‌ته‌وه و دوو بنكه‌ى ئاسمانيش هه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه به ئاژانسى هه‌واڵى سپۆتينكى رووسياى راگه‌ياندووه، ئێمه شه‌ڕى رێكخراوێكى گه‌وره‌ى تيرۆريستى جيهانى ده‌كه‌ين و پێويستمان به چه‌ك و كۆمه‌كى سه‌ربازى ئه‌مريكايه.
توركيا به‌رده‌وام له دژى پڕچه‌ككردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراته و له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌مريكا چه‌ند جارێك رايگه‌ياندووه، ئه‌وان دواى شه‌ڕى ره‌ققه ئه‌و چه‌ك و پێداويستييه سه‌ربازييانه له هه‌سه‌ده وه‌رده‌گرێته‌وه.