پیاوێك كچه‌كه‌ی له قومار ده‌دۆڕێنێت
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی به‌غدا، به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی و دۆڕاندنی له قومار، منداڵه‌كه‌ی خۆی ده‌دۆڕێنێت و ده‌یداته خاوه‌ن قه‌رزه‌كان.
سایتی "بغداد الیوم" راپۆرتێكی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی دادگا باڵا وه‌رگرتووه و بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه له قومار بڕی هه‌شت ملیۆن دیناری عێراقی دۆڕاندووه و له‌گه‌ڵ خاوه‌ن قه‌رزه‌كانیش رێككه‌وتووه له جیاتی ئه‌و پاره‌یه، كچه نۆ ساڵانه‌كه‌ی خۆیانییان پێ بدات.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و كچه له كاتی دادگاییكردنی باوكی‌دا، به تۆمه‌تی فرۆشتنی، تووشی سه‌رسوڕمان بووه كه له بڕی قه‌رزی هه‌شت ملیۆن دینار، داویه‌ته خاوه‌ن قه‌رزه‌كان.
راپۆرته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، توانراوه باوكی كچه نۆ ساڵییه‌كه، له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕڕاده‌ی به‌غدا ده‌ستگیربكرێت.
به گوێره‌ی شایه‌تحاڵان، له‌به‌رده‌می دادوه‌ردا گوتوویانه، ئه‌و پیاوه ویستوویه‌تی كچه نۆساڵییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌شت ملیۆن دینار بفرۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی بداته‌وه كه به‌هۆی دۆڕاندنی له قوماره‌وه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بوونه.
دواتریش شایه‌تحاڵان قسه‌كانی خۆیان له به‌رده‌می دادوه‌ردا گۆڕیوه و گوتوویانه: "باوكه‌كه وه‌ك بارمته كچه‌كه‌ی خۆی لای خاوه‌ن قه‌رزه‌كان داناوه تا ئه‌و كاته‌ی پاره‌كه‌یان ده‌داته‌وه".
ئه‌و كه‌سه‌ی به كڕینی كچه‌كه‌ش تۆمه‌تبار كراوه له به‌رده‌م دادوه‌ر گوتوویه‌تی: "باوكی كچه نۆ ساڵییه‌كه خۆی خاوه‌نی بیرۆكه‌كه بووه بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه دابنێت، منیش كه خۆم خاوه‌ن قومارخانه و یانه‌ی شه‌وانه‌م هه‌یه، كارم به هه‌موو كچێكه له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت منداڵه بچووكه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ماكردن رابهێنرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ باوكی منداڵه‌كه رێككه‌وتین".
لای خۆیه‌وه باوكی منداڵه‌كه، له ته‌واوی قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا، دانی به تاوانه‌كه‌ی خۆیداناوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دادگا كۆنووسی زیندانیكردنی باوكه‌كه‌ی ده‌كردووه و له ناسنامه‌ی باری شارستانیش وردبوونه‌ته‌وه كه كچی ئه‌و پیاوه‌یه و له دایكبووی مانگی ئاداری 2007ه.
دادگا بڕیاری زیندانیكردنی تاهه‌تایی بۆ باوكه‌كه ده‌ركردووه به گوێره‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن به مرۆڤ، هه‌روه‌ها 15 ملیۆن دیناری وه‌ك سزای دارایی بۆ دیاریكراوه، له ئه‌گه‌ری دانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش، ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی ته‌نها بۆ شه‌ش مانگ كه‌مدبێته‌وه.
سه‌باره‌ت به كچه نۆ ساڵانه‌كه‌ش، دادگا بڕیاریدا، كچه‌كه راده‌ستی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان بكرێت.