بۆچی ئه‌ڵمانیا له هه‌موو و‌ڵاتانی تر مردنی كه‌متره؟
K24- ئەڵمانیا:
به‌پێی ئاماره فەرمییەکان، له پێنج وڵاتی یه‌كه‌می زیان به‌ركه‌وتووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌رۆژی 2ی نیسان، وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌مترین زیانی مردنی به‌ركه‌وتووه به به‌راورد به و‌ڵاتانی دیكه‌ی ریزی پێشه‌وه. له كۆی 91 هه‌زار و 100 كه‌یس ته‌نیا هەزار و 280 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. كه ئه‌وه‌ش ده‌كاته 1.4% ی رێژه‌ی مردن.
بە به‌راورد به و‌ڵاتانی وه‌ك ئه‌مەریكا و ئیتالیا و ئیسپانیا و فه‌ره‌نسا، ئەم رێژەیە زۆر كه‌متره، چونكه ئه‌وان تا 4ی نیسان رێژه‌ی مردن به‌مشێوه‌یه: (ئه‌مەریكا 2.7%، ئیتالیا 12.2%، ئیسپانیا 9.4%، فه‌ره‌نسا 7.9%).
پسپۆرانی بواری پزیشكی ئه‌مه بۆ سه‌ركه‌وتوویی سیستمی پشكنینی خێرایی تاقیگه‌یی هاووڵاتیان دەگەڕێننەوە كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆرترین پشكنین كراوه.
د. دیتریش روسنباكر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ئیپیدیمیالۆژی له زانكۆی ئولم له ئه‌ڵمانیا دەڵێت: "له هه‌ندێك وڵات ته‌نیا ده‌ستنیشانی حاڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ن؛ بۆ نموونه وەک ئیتالیا، به‌ڵام له‌هه‌ندێك وڵاتی دیكه پشكنینه‌كان فراوانترن وه‌ك ئه‌ڵمانیا".
ده‌شێت حاڵه‌تی مردنه‌كان زۆر كه‌متر بێت له و‌ڵاتانی تر ئه‌ویش به‌هۆی زیادکردنی تاقیكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ زانینی نه‌خۆشییه‌كه (تێستكردنی خه‌ڵك) كه كارێكی سەخت و پڕ مه‌سره‌فه.
هه‌روه‌ها د. لیام سمیس، پرۆفیسۆری ئیپیدیمالۆژی مه‌یدانی له كۆلێژی له‌نده‌ن بۆ ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "ئه‌ڵمانیا به‌هۆی به‌هێزی سیستمی ته‌ندروستییه‌كه‌یه‌وه توانیویه‌تی پشكنینی تاقیگه‌یی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك بكات به به‌راورد به زۆری رێژەی دانیشتوانه‌كه‌ی له چاو ئیتالیا و ئیسپانیا و به‌ریتانیاش".
هه‌روه‌ها گۆڤاری تایمز باسی له‌وه كردووه، ئه‌ڵمانیا له پشكنینی تاقیگه‌یی (تێستكردن) له دوای ئیمارات و كۆریای باشور و ئوسترالیاوه بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌و 4 وڵاته به‌قه‌ده‌ر هه‌موو جیهان پشكنینی تاقیگه‌یی خه‌ڵكیان كردووه كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن تێسته. كۆریای باشور تاكه وڵاته له ئاسیا له قۆناغێكی پێشكه‌وتوو دایه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی په‌تاكه، كه وه‌ك ئه‌ڵمانیا ئاستی مردن تێیدا نزمه و 1.8%-ه.
له رۆژی 30 ئادار، لوتار فیلیر به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای ربه‌رت كۆخ- ده‌سته‌ی ته‌ندروستی گشتی له ئه‌ڵمانیا- ده‌ڵێت: "تاقیگه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ئێستا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌فتانه 160 هه‌زار پشكنینی تاقیگه‌یی بكات".
له مانگی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌ڵمانیا یه‌كه‌م وڵات بوو كه گه‌شه‌ی به رێگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراودا بۆ پشكنیینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسەکە. به‌بێ فشارخستنه‌سه‌ر ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بەری حكومه‌تی ناوەندی، كاره‌كان دەکران، چونكه چاودێری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمه‌كان بەڕێوەدەبرێت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا كه ئه‌مه‌ش وای له كۆمپانیاكانی پشكنینی تاقیگه‌ی كۆڤید 19 كردووه خێراتر بن.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه ئه‌نجامی نزیكه‌ی یەک ملیۆن و 400 هه‌زار پشكنینی تاقیگه‌یی وه‌رگرتۆته‌وه به درێژایی مانگی شوبات له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه‌وه بووه كه باره‌گاكه‌ی له به‌رلینه.
هه‌ر بۆیه د. لیام سمیس ده‌ڵێت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌خێرایی ده‌ستی به پشكنیی تاقیگه‌یی خه‌ڵك كرد، نه‌خۆشییه‌كه كه‌متر گه‌شه‌سه‌ندنی پێوه دیار بوو. چونكه ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌دوای ده‌ستكه‌وتنی پشكنینه‌كان دڵنیا ده‌بن كام كه‌یس توند تر و كه‌یسی كام نه‌خۆش هێواشتره. له‌م كاته‌دا ده‌زگاكانی ته‌ندروستی سه‌رقاڵده‌بن به كه‌یسه تونده‌كان، واته ئه‌وانه‌ی دۆخیان خراپە، ژیانیان رزگار دەکرێت".
وێرای ئه‌وه‌ی تێكڕای ته‌مه‌ن له ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا نزیكه له‌یه‌ك و دوو ده‌وڵه‌تن له ئه‌وروپا زۆرترین پیریان هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌ی مردن زۆر جیاوازتره كه هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ سیستمێكی ته‌ندروستی به‌هێز كه هه‌رێمه‌كانی به یاسایه‌ك ده‌ستكراوه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پشكنیینی بۆ هه‌موو خه‌ڵك بكه‌ن و تیمی پزیشكی سه‌رقاڵ بێت به‌وانه‌ی كه دۆخی ته‌ندروستیان خراپه.
H.J