دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌ی، چه‌ندان نازناویان پێبه‌خشی
دوای ئه‌وه‌ی كوردستان24 ڤیدیۆیه‌كی له باره‌ی گه‌نجێكی راكه‌ری ماراسۆنه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه، تادێت ئه‌م ڤیدیۆیه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و هه‌ریه‌كه و به جۆرێك لێدانه‌وه بۆ ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی شارۆچكه‌ی خه‌بات ده‌كه‌ن كه به جلوبه‌رگی كوردی خۆی خزانده نێو ماراسۆنه‌كه‌ی و به گوته‌ی خۆشی ده‌ڵێت: من یه‌كه‌م بوومه، به‌ڵام زوڵمیان لێكردم.
زوهدی سه‌دره‌دین، پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ی گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خه‌باته، ئه‌و له ماراسۆنی ئاشتی هه‌ولێر جیاواز له هه‌مووان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵبگرێت و حیساب بۆ پۆشینی درێسی تایبه‌ت به ماراسۆنه‌كه بكات، راسته‌وخۆ له به‌یانییه‌كی زوو به جلوبه‌رگی كوردی خۆی خزانده نێو ماراسۆنه‌كه و سه‌رنجی میدیاكانی نێوخۆ و دره‌وه‌ی بۆخۆی راكێشا.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوازی جیاواز وه‌سفی زوهدی سه‌دره‌دین ده‌كه‌ن و به‌هۆی خێراییه‌كه‌ی به گاریس به‌یلی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌دریدی وه‌سف ده‌كه‌ن.
بڕیار سیروان، فانێكی په‌یجی وه‌رزشی كوردستان24ـه‌وه و چیرۆك و سه‌ربورده‌ی زوهدی سه‌ده‌ره‌دین به ئه‌فسانه‌ی راكه‌ری سووری (غاده شهعاع) ده‌چووێنێت، له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی، كاتێك لە ئۆڵمپیكی ئەتڵانتای 1996 له ئه‌مریكا، غادە شهعاع، کچێکی سووری بوو لە ڕاکردن چەند مێدالیایه‌كی زێری برده‌وه و بووه بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان، دواتر ئه‌و كچه سوورییه خۆی نهێنی ئاشنابوونی له‌گه‌ڵ جیهانی راكردن بۆ ژیانی گوندنشینی خۆی گه‌ڕانده‌وه و ده‌ڵێت: ڕۆژێک دوای کەروێشکێک کەوتم و گرتم، لەوەوە تواناکانم ئاشکرابوون.
بڕیار سیروان له كۆمێنته‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئه‌وه‌شی نووسیوه: من شارەزای توانای جه‌سته‌یی نییم، بەڵام ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كابرایه هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بدرێت و دوور نییه وه‌ك خانمه سوورییه‌كه توانایه‌كی باشی هه‌بێت.
زوهدی سه‌دره‌دین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ماراسۆنه‌كه‌ی هه‌ولێر ناوی تۆمار نه‌كرا بوو، هه‌ڵبه‌ت ژماره و درێسی تایبه‌تیشی نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی و خێراییه‌كه‌ی له لایه‌ن رێكخه‌رانی ماراسۆنه‌كه خه‌ڵاتێكی تایبه‌تیان پێبه‌خشی.