دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

ئاماری نوێ

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، دوو پیاوی تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوی COVID19 تەمەن 51 و 85 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە، پێش گیان لەدەستدانی بۆ کوردستان24 دوا و رایگەیاند، نازانێت چۆن تووشووی ڤایرۆسەکە بووە و داواشی کرد، خەڵک پابەند بن. بەیانی ئەمڕۆش، کوردستان24 هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییەی بڵاوکردەوە.