حه‌شدی شه‌عبی تۆڵه‌ی 27 كوژراوه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵێنیدا، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به كوژرانی 27 چه‌كداره‌كانیان له ناوچه‌ی سه‌عدوونییه‌ی سه‌ر به حه‌ویجه، له سه‌رانسه‌ری عێراق رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه‌وه و نابێت هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بمێنێته‌وه.
كه‌عبی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كینه‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ كێوماڵكردنی سه‌رانسه‌ری خاكی عێراق له بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و شانه نووستووه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ین، پێشتریش چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه كه تیرۆریستان به‌ناو و ناونیشانی جیاواز خۆیان له‌ژێر باڵی ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكیانه شاردۆته‌وه كه له وڵاته‌كه‌مانن و، هه‌ر ئه‌مه‌ریكاشه پشتگیری له تیرۆریستان ده‌كات".
ئه‌مینداری گشتی نوجه‌با ده‌شڵێت، "ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ستیان له هه‌موو ئه‌و پیلانگێڕیانه‌دا هه‌یه كه هه‌وڵ بۆ هێنانه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق ده‌ده‌ن و، كاری به‌وه‌كاله‌تی خۆیان به گروپه به‌كرێگیراوه‌كان ده‌كه‌ن".
بززوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، یه‌كێكه له‌و گروپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئێران وه‌رگرن و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراونه‌ته لیستی تیرۆر و، ناوی له ریزبه‌ندی هه‌ریه‌ك له حیزبوڵڵا و عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق هاتووه.
H.B