'' لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی مێژووە ''

لە مارادۆناش باشترە

خۆزێ لویس چیلاڤێرت، گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی پاراگوایی پێیوایە کە لیۆنێل میسی گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا باشترین یاریزانی مێژوویە و لە مارادۆنای هاونیشتیمانیشی باشترە.

گۆڵپارێزەی پێشووی هەڵبژاردەی پاراگوای لەبارەی باشترینەکانی مێژوو دەڵێت '' هیچ گومانێکی تێدا نیە لیۆ باشترین یاریزانی مێژوویە و دەستکەوتەکانی ئەو یاریزانە گەواهیدەری ئەو راستیە و هیچ گومانێکیش نیە کە ئەو لە مارادۆنای هاونیشتیمانی باشترە، چونکە ئەو یاریزانەی پێشووی تانگۆ ٪1 دەستکەوتەکانی میسی نەبووە ''.

چیلاڤێرت لە بەشەکانی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت '' دوو یاریزانی دیکەشم خۆش دەوێن، ئەوانیش رۆناڵدۆی دیاردە و رۆماریۆن و ئەو دوو یاریزانەش توانیان ئاستێکی نمونەیی پێشکەش بکەن ''.