مەلا بەختیار: ئەوانەی لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون دەبێت دادگایی بکرێن
K24 - ھەولێر
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی گفتوگۆیەكیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌دۆخی ئێستای یه‌كێـتی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ: "هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركووك كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕی مێژوویی بوو".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت به‌رنامه‌ی تر جگه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه له‌كۆبونه‌وه‌ی دوكان بۆ كه‌ركوك له‌سه‌ری ڕازیبوین له ئارادا هه‌بوبێت، ئه‌وا ده‌بێت بسه‌لمێنرێت و پاشان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گفتوگۆیان له‌پشت پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت بدرێنه دادگا".
مه‌لا به‌ختیار، لەو گفتوگۆیەدا ئاماده نه‌بوو ناوی هیچ كه‌س له‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی بڵێ كه به‌وته‌ی خۆی تۆمه‌تبارن له رووداوه‌كانی كه‌ركووك و گوتی: "ئه‌و سێ كه‌سه دیاره ناویان زۆر ده‌هێنرێت و وێنه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه، جا ئه‌وه هه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه نین و خه‌ڵكی تریش هه‌ن واسته‌یان كردووه و لێكنزیكبونەوه‌یان دروست كردووه و له به‌غدا ڕۆلیان هه‌بووه".
سه‌باره‌ت به داواكاری پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی بۆ كوردستان، مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "ئه‌وه پێشنیاری ئێمه نیه وه‌ك یه‌كێتی، به‌ڵام هی هه‌رلایه‌نێك بێت ئه‌گه‌ر پێمان بڵێن، ده‌بێت مه‌كته‌بی سیاسی له كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بدات".