به‌ريتانيا داواى به‌شداربوونى په‌يه‌ده له پرۆسه‌ى سياسى سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ريتانيا پشتيوانى خۆى بۆ چاره‌سه‌رى سياسى قه‌يرانى سووريا به به‌شدارى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده) ده‌ربڕى و هاوكات له باره‌ى كانتۆنه‌كانى رۆژئاواى كوردستانيشه‌وه رايگه‌ياند، ئه‌وان "بڕيارى تاكلايه‌نه ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى به‌ريتانيا (په‌رله‌مان) به ئاماده‌بوونى وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌ليستاير بێرت، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌رله‌مانتاراندا سه‌باره‌ت به پرسى كورد و يه‌په‌گه و په‌يه‌ده له سووريا، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌ليستاير بێرت گوتى: "ئێمه به گشتيى بڕيارى تاكلايه‌نه ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و پێمان وايه چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا له چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆسه سياسييه‌دا ده‌بێت كه ديمستۆرا به نوێنه‌رايه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات".
هه‌روه‌ها گوتى: "له رێگه‌ى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵيان هه‌يه".
روونيشيكرده‌وه، "به‌ريتانيا ده‌يه‌وێت پرۆسه‌يه‌كى سياسى گشتيى هه‌بێت و په‌يه‌ده‌ش تێيدا به‌شدار بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "په‌يه‌ده و يه‌په‌گه ئه‌كته‌رى زۆر گرنگى هێزه كوردييه‌كانن له سووريا و ئه‌نجوومه‌نى نيشتيمانى كورديش هه‌ن".