کیلینی و بوفۆن گرێبەستەکەکانیان لەگەڵ یۆڤێنتۆس نوێکردەوە

جۆرجۆ کیلینی بەرگریکار و هەروەها جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێز گرێبەستەکانیان لەگەڵ یۆڤێنتۆس بە فەرمی بۆ ماوەی یەکساڵی دیکە نوێ کردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بلاویکردەوە لەگەڵ جۆرجۆ کیلینی بەرگریکاری یانەکەیان و هەروەها جیان لویجی بوفۆنی گۆڵپارێز گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەیان بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە نوێکرایەوە و بەم شێوەیە ئەو دوو یاریزانە تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو لەگەڵ خانمە پیرەکە بەردەوام دەبن.

کیلینی 35 ساڵ لە 2005ـەوە یاریی بۆ یۆڤێنتۆس دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری 509 یاریی کردووە و 36 گۆڵ و 21 ئاسیستی هەبووە، هەروەها بوفۆن کە لە 2001ـەوە یاریی بۆ بیانکۆنێری دەکات، بۆ ماوەی ساڵێک ئەو یانەیەی جێهێشت و وەرزی ئەمساڵ گەرایەوە یانەکەی.