به ڤیدیۆ.. مه‌یموونێك ده‌ست به‌سه‌ر منداڵێكی 2 ساڵیدا ده‌گرێت و ئاماده نییه بۆ دایكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
مه‌یموونێك له ویلایه‌تی هاریانای هیندستان ده‌ست به‌سه‌ر منداڵێكی 2 ساڵیدا ده‌گرێت و ره‌تی ده‌كاته‌وه منداڵه‌كه بۆ دایكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده دایكه‌كه زۆر به نه‌رمی ره‌فتار له‌گه‌ڵ مه‌یموونه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ وه‌رگرێته‌وه، به‌ڵام مه‌یموونه‌كه ره‌تی ده‌كاته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیمه‌نی ئه‌و سه‌ر و سه‌ربرده‌یه نیشان ده‌درێن، كه چۆن له‌كاتی هه‌وڵی ئافره‌تێك بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی منداڵه رفێنراوه‌كه‌ی له مه‌یموونێك، مه‌یموونه‌كه باوه‌شی زیاتر به منداڵه‌كه‌دا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دایكه‌كه بكات.
ئافره‌ته‌كه به زمانی هیندی قسه له‌گه‌ڵ مه‌یموونه‌كه ده‌كات و لێی ده‌پرسێت: تۆ ئه‌و منداڵه‌ت له‌كوێ هێناوه؟ رێگه بده با بیگه‌ڕێنمه‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام مه‌یموونه‌كه داواكاری ئه‌و ئافره‌ته ره‌ت ده‌كاته‌وه و به توندی له‌باوه‌ش ده‌گرێت، چه‌ندین جار ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له ره‌فتاره‌كانیدا پێناچێت مه‌یموونه‌كه هیچ هه‌ستێكی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه هه‌بێت، به‌ڵكو زیاتر له‌وه ده‌چێت كه منداڵه‌كه‌ی خۆش بوێت، چونكه چه‌ند جار دایكه‌كه ده‌ست بۆ منداڵه‌كه‌ی ده‌بات، مه‌یموونه‌كه به‌شه‌ق ده‌ستی دایكه‌كه دوور ده‌خاته‌وه.
هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه وه‌ك هه‌واڵ له‌و رۆژنامه‌یه باس كراوه، به‌ڵام دوای ئه‌و رووداوه هیچ گرته‌یه‌كی دیكه‌ی ڤیدیۆیی بڵاونه‌بووه‌ته‌وه كه چاره‌نووسی منداڵه‌كه له‌نێوان مه‌یموونه‌كه و دایكه‌كه‌دا دیاری بكات، ئاخۆ رووداوه‌كه به چ ئه‌نجامێك گه‌یشت، منداڵه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه یان نا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م له هه‌مان ویلایه‌ت رووداوێكی هاوشێوه روویدا، كاتێك مه‌یموونێك خۆی هه‌ڵدایه ماڵێك و ده‌ستی به‌سه‌ر منداڵێكی بچو‌وكدا گرت، به‌ڵام دایك و باوكی منداڵه‌كه توانییان منداڵه‌كه‌یان رزگار بكه‌ن.
H.B