سلێمانی.. نرخی بەنزین دابەزی
K24- هەولێر:
لەسەر پێشنیازی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەموو جۆرەکانی بەنزین بە رێژەیەکی دیاریکراو نرخەکەیان دادەبەزێنرێت.
لە دیدارێکی پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانیدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی خاوەن بەنزینخانەکانی کرد، بۆ پشتیوانیکردنیان لەو پێشنیازەی.
هەر لەم بارەشەوە بەھمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە، سەرجەم جۆرەکانی بەنزین نرخیان دادەبەزێت و بۆ ھەر لیترێك بەنزین لە جۆرەکانی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ 25 دینار لە نرخی ئێستایان کەم دەبێتەوە.
H.B