له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له ئه‌مه‌ریكا 17 كه‌س كوژران
K24 - هه‌ولێر:
بەرپرسانی ولایەتی فلۆریدا رایانگەیاند کەسێکی چەکداری تەمەن 19 ساڵان چووەتە ناو قوتابخانەی مارگوری دۆگلاس لە فلۆریدا و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی لە قوتابیان کردووە و لە ئەنجامدا 17 کەس کوژراون و زۆربەی کوژراوەکانیش قوتابین.
دوای رووداوه‌كه‌ش، هێرشكه‌ره‌كه ویستوویه‌تی له نێو قوتابییانی قوتابخانه‌كه خۆی بشارێته‌وه، به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و ده‌ركه‌وتووه پێشتر یه‌كێك بووه له قوتابییه‌كانی قوتابخانه‌كه.
سكۆت ئیسرائیل، له پۆلیسی برۆوارد رایگه‌یاند، پۆلیس كه‌سێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی به‌ناوی نیكۆلاس كروز ده‌ستگیركردووه، پێشتر به هۆی هه‌ندێك هۆكاری په‌روه‌رده‌یی، له قوتابخانه‌كه ده‌ركراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش، له كاتی ده‌ستگیركردنی كروز، چه‌كێكی جۆری AR-15ی پێبووه و بڕێكی زۆریش فیشه‌كی دانابوو.
به گوێره‌ی گوته‌ی شایه‌تحاڵانیش، گوێیان له زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بووه كه 10 خووله‌ك به‌ر له كۆتاییهاتنی وانه‌كان لێیداوه و دواتر گوێبیستی ده‌نگی گوللـه‌بوونه.
بێل نیلسن، سیناتۆر رایگه‌یاند، "تاوانباره‌كه" به ئه‌نقه‌ست زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ترس له ده‌روونی قوتابییه‌كانی دیكه درووست بكات و پۆله‌كانییان جێبهێڵن و ئه‌ویش زۆرترین ژماره‌یان لێبكوژێت.
نیلسن راشیگه‌یاندووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه، ماسكی دژه گازی به‌كارهێناوه و بۆمبی دووكه‌ڵه‌شی پێبووه.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش، 17 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.