چین بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شاندێكی حزبی كۆمۆنیستی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری چینی میللی، بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كۆماری چین بكات.
سایتی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، شانده‌كه پێكهاتبوون له "لى ژوون" جێگرى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حزبى كۆمۆنیستى چین و هه‌ریه‌ك له باڵیۆزى چین له عێراق و كونسوڵى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سایته‌كه‌ی حكومه‌ت، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگى له بواره‌كانى ئابوورى، بارزگانى، په‌ره‌پێدان و بنیاتنانى ژێرخان، سه‌رمایه‌گوزارى، وه‌به‌رهێنان و بواره‌كانى دیكه‌دا كرده‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر پرۆژه‌ى پشتێنه و رێگاى سه‌رۆكى چین كه ده‌كرێ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دیكه‌ى ناوچه‌كه و جیهانیش سوودى لێ وه‌ربگیرێت".
ئاماژه‌شكراوه، كه "لی ژوون" رایگه‌یاندووه، چین به پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێكشاندنى داعش. هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراقدا ده‌كات بۆ بنیاتنانى باشترین په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه و درووستكردنى ده‌رفه‌تى كار و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى چینى له بواره‌كانى كارگێڕى و ئابوورى و خزمه‌تگوزارى و ته‌كنه‌لۆژیدا".