ھەسەدە: تەرمی ژمارەیەك سەربازی توركیا لەدەست ئێمەدان
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی سووریای دیموكرات ئاشكرای كرد، شكستیان بە ھەوڵەكانی توركیا بۆ داگیركردنی عەفرین ھێناوە و 15 سەربازی توركیاشیان كوشتوون.
سەركردایەتی ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ھێزەكانیان توانیویانە شكست بە ھەوڵی توركیا بھێنن بۆ ھاتنە نێو عەفرین و زیاتر لە 15 سەربازیش كوژراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، درەنگانی شەوی رابردوو ھەسەدە ئۆپەراسیۆنێكی دژی توركیا لە پێنج ناوچە ئەنجامداوە و سوپای توركیایان بە تەواوی دوور خستووەتەوە لە گوندەكانی عەدما و شادیا و سوكی و شنگیل ی سەربە ناوچەی راجۆ.
ئاژانسی ھاوارنیوز، بڵاوو كردووەتەوە، تەرمی ژمارەیەك سەربازی توركیا لەدەست شەرڤانان ماونەتەوە و ژمارەیەك تانك تێكشكێندراون.
رۆژی شه‌ممه 20/1/2018 توركیا ئۆپەراسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه.
ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، له باكووری رۆژئاوای سووریا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، خه‌لوسی ئاكار، سوپاسالاری توركیا خۆی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر عه‌فرین ده‌كات و سات به سات چاودێریی چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی ده‌كات، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانیش ژووری ئۆپراسیۆنی درووستكردووه.