گۆڕه‌پانی ته‌حریر كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڕه‌پانی ته‌حریری، كه نزیكه‌ی دوو مانگه خۆپیشانده‌ران لێی گردبوونه‌ته‌وه، كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق هه‌یه.
خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانه‌كه، هه‌موو كاندیدێكی حزبی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هاوكات پۆسته‌ر و لافیته‌ی تایبه‌تیان به كاندیدانی خۆیان بۆ پۆسته‌كه هه‌ڵواسیوه.
خۆپیشانده‌ران لافیته‌یه‌كیان هه‌ڵواسیوه و له‌سه‌ریان نووسیوه "نه‌خێر بۆ كاندیدی حزبه‌كان".
وه‌ك له‌وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه له گۆڕه‌پانه‌كه‌وه ده‌ستنیشان كراوه، فه‌ریق عه‌بدولوه‌هاب ساعدییه، كه فه‌رمانده‌ی هێزی دژه تیرۆری عێراقی بوو و له ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی له‌وانی دیكه جیاكردبۆوه، جیاوازی نه‌كردن بوو له‌نێوان پێكهاته‌كان، ئه‌وه‌ش وایكرد له‌لایه‌ن سووننه‌كانه‌وه نه‌ك ته‌نها قه‌بووڵكراو، به‌ڵكو خۆشه‌ویست بێت.
یه‌كێكی دیكه، دادوه‌ر "ره‌حیم عگێلییه"، كه پێشتر له پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بووه.
سێیه‌م كاندیدیش "د. سینان ئه‌لشه‌بیبی"یه، كه ئابووریناسێكی دیاره و پێشتر له ساڵی 2003 تاكو 2012 پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراقی بوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 19/12/2019، دوا رۆژی ماوه ده‌ستوورییه‌كه‌ی به‌رده‌م سه‌رۆك كۆماری عێراقه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێرێت، به‌و پێیه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه و ئێستا سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره.
ئ. م