بودجه‌ی 2018ی عێراق به‌بێ كورد تێپه‌ڕێندرا
K24 - به‌غدا:
بەبێ ئاماده‌بوونی کورد و بەزۆرینەی سیاسی و دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژەی یاسای بودجە ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی بەدەست ھێنا، داواکارییه‌كانی کورد كه ھەشت خاڵ بوون و کەس ئامادەنەبوو جێ بەجێیان بکات و گوێیان بۆ شل بكات.
یه‌كێك له داواكارییه‌كان بەرزکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ 17%، ڕێژەیەکيش لەو بودجەیەی کە دیارکراوە بۆ ھێزەکانی عێراق, بڕیارە بدرێت بەھێزەکانی پێشمەرگە.
بڕیاره سبه‌ینێ به فه‌رمی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، به فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی به‌غدا ده‌داته‌وه.
پەرلەمانتارە کوردەکان لە کۆبوونەوە بەردەوامن، بەڵام کۆبوونەوەکان نەیانگەیاندووه‌تە ھیچ بڕیارێک، یەکێتی لە بەغداوە لەگەڵ کشانەوەی یەکجاری کوردە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق.
پەرلەمانی عێراق بەزۆرینە دەنگیان لەسەر کۆی ماددەکانی پڕۆژە یاسای بودجەدا، کە ڕێژەی ھەرێمی کوردستان لەو پڕۆژە یاسایەدا جێگیرکرا 12% بەو مەرجەی ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بکات.
ا. م