قائیمقامی شنگال داوای دروستکردنی ناوچەی ئارام بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان دەکات
K24 – هه‌ولێر:
قائیمقامی شنگال داوای دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كات و په‌كه‌كه‌ش به هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شنگال تۆمه‌تبار ده‌كات.
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شنگال، لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و هەڕەشەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو و تیایدا کێشە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو.
لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامی شنگال هاتووە: "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه سنوورییه‌كان به تایبه‌ت بۆ شنگال".
دەشڵێت: "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا كه توركیا و ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر دۆخی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا ده‌بێت".
مه‌حما خه‌لیل له پێناو گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان پێشنیاز ده‌كات، ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت كه ئه‌مەریكا و حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا قائیمقامی شنگال جه‌ختیی كردووه‌ته‌وه كه هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، بریتیه له بوونی په‌كه‌كه له سه‌ر چیای شنگال، كه رێز له یاساكانی عێراق ناگرێت و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌دات.
قائیمقامی شنگال روونیشی كرده‌وه، ناوچه‌كانیان بۆ په‌كه‌كه بووه‌ته پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌رچاوه‌ی چه‌كداركردن و پاره‌داركردن.
هه‌روه‌ها، په‌كه‌كه‌ی به هاوكاریكردنی به‌شێك له هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان تۆمه‌تبار کرد كه پێشتر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌بووه.
H.J