سوپای ئه‌مه‌ریكا له عه‌ین ئه‌سه‌د ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سوپای ئەمه‌ریکا چەند پێگە و ساترێك بەمەبەستی بەهێزکردن و پته‌وكردنی پێگه‌كه‌ی له بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دروستدەکات.
سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان چەند پێگە و ساترێکی نوێ لەناو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد له رۆژئاوای ئه‌نبار دروستدەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج له دروستکردنی پێگە و ساترەکان بۆ بەهێزکردنی بەرگری بنکە سەربازییەکەیە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە سوپای پاسداران وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا، چەند مووشەکێکی ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کرد، کە ئه‌و بنكه‌یه له‌لایه‌ن هێزەکانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت.
H.B