شەڕڤانێك لە عەفرین خۆی بەھێزەكانی توركیادا تەقاندەوە

یەپەگە: چالاكی فیدایی ئەنجامداوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بۆ رێگریكردن لە ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین، شەڕڤانێكی دیكەی یەپەگە لەناوچەی جندرێس خۆی بە ھێزەكانی توركیادا تەقاندەوە و ڤیدیۆی پێش ئەو چالاكییە فیدایەی شەڕڤانەكە بڵاودەكرێتەوە.

یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) لە راگەیەندراوێكدا ‌بڵاویكردەوە: "شەڕڤانێك ناوى ئه‌حمه‌د ئه‌لوه‌لۆ ناسراو به‌ ئیلان کۆبانێ له‌ جندرێس چالاکى فیدایى ئه‌نجامدا.

یەپەگە راشیگەیاندووە: "چۆن ئارین میرکان له‌ به‌رخۆدانى کۆبانێ و ئاڤێستا خابوور له‌ به‌رخۆدانى سه‌رده‌مى عه‌فرین به‌ چالاکى خۆیان بوونه‌ رۆحى سه‌رکه‌وتن، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ڤاڵ ئیلان کۆبانێ بووه‌ درێژه‌پێده‌رى رێگه‌ى ئه‌وان، ئێمه‌ به‌رده‌وامى به‌ رێگه‌ى ئیلان کۆبانێ ده‌ده‌ین و سوپای تورکیا تێکده‌شکێنین".

لە راگەویەندراوەكەی یەپەگە روونكراوەتەوە: "ئیلان کۆبانێ له‌ جندرێس ئه‌و چالاکیه‌ فیداییه‌ى ئه‌نجامداوه"‌.

پێشتریش كچە شەڕڤانێك بەناوی زەلوخ حەمۆ، ناسراو بە ئاڤێستا خابوور، بۆ رێگریكردن لە ھێرشەكانی توركیا بۆسەر عەفرین شەوی 27/1/2018، خۆی بە تانكەكانی سوپای توركیادا تەقاندەوە.

ھ.م