پێشمەرگە ھێرشێكی حەشدی شەعبی تێكشكاند

چەند زرێپۆشی حەشدی شەعبی تێكشكێندراون

K24 - ھەولێر

ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەحموودیە لە نزیك رەبیعە تێكشكاند.

مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەك و گوڵان بە کوردستان24 راگەیاند‌: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كردووەته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌حمودیه‌ له‌ نزیك ره‌بیعه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ش‌ به‌ توندی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا هێزی پێشمه‌رگه‌ دوو هه‌مه‌ر و باجه‌رێكی سووتاندووه"‌.

هەروەها فەرماندە مەنسوور بارزانی گوتی: " حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و بریندارشی هه‌یه‌، به‌ڵام جارێ ژماره‌ی كوژراوه‌كان دیار نین و له‌دوای تێكشانی هێرشه‌كه‌شیان چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه‌یه‌ كشاونه‌ته‌وه‌.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عێراق هێزێكی زۆری له‌ تانك و زرێپۆش و هامه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌مەنی ئه‌مریكی زیاتریان له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردوەته‌وە، عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ كۆتایی هێنانی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌".