به ڤیدیۆ... له یارییه‌كی دراماتیكی چێڵسی شكستی به ئارسێناڵ هێنا
یانه‌ی ئارسێناڵ له دووه‌مین یاری خۆی له ده‌ستپێكی پرێمه‌رلیگ شكست بووه به‌شی، ئه‌مجاره‌یان له دێربی له‌نده‌ن به‌رامبه‌ر چێڵسی دۆڕا.
له گه‌ڕی دووه‌می وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج میوانداریی ئارسێناڵی هاوشاری كرد، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی چێڵسی كۆتایی هات.
یانه‌ی چێڵسی له خوله‌كی 9 له رێگه‌ی پیدرۆ رۆدریگێز گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر ئالڤارۆ مۆراتا له خوله‌كی 20 گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 37 هێنریك میختاریان هێرشبه‌ری ئارسێناڵ جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت ئالێكس ئه‌یوبی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارسێناڵ یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، ماركۆس ئالۆنسۆی ئیسپانی له خوله‌كی 81 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی چێڵسی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگی ئه‌م وه‌رزه، ناونیشانی 2 شكستی له‌سه‌ریه‌كی كرده به‌شی ئارسێناڵ.