یانه‌یه‌ك بڕیاریداوه خه‌ونی مێسی بهێنێته دی
سه‌رۆكه سه‌رمایه‌داره‌كه‌ی ئینته‌ر میلان له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به خه‌ونی گه‌وره دێته دی، ده‌شڵێت: ئه‌و خه‌ونه‌مان له كرینی مێسیدا كۆكردۆته‌وه.
پێگه‌ی كۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 نۆڤێمبه‌ری 2016، لێدوانێكی (لی سیونگ)ـی سه‌رۆكه بازرگانه چینییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلانی بڵاو كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێت سوود له بارودۆخی خراپی ئێستای نێوان مێسی و بارسێلۆنا وه‌ربگرێت و یاریزانه ئارجێنتینیایه‌كه بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
(لی سیونگ)ـی سه‌رۆكی ئینته‌ر میلان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌نیازی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بین، ده‌بێت خه‌ونی گه‌وره‌مان هه‌بێت، من هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌م به گواستنه‌وه‌ی مێسی خه‌ونی یانه‌كه‌م و هی مێسیش به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بهێنمه دی.
گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له 2018 كۆتایی دێت، له ئێستاشدا مشتومڕێكی زۆر له باره‌ی داهاتووی مێسی و درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه ده‌كرێت.