یەکێتی سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دیاریکرد

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاردراوە

K24 - ھەولێر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەرۆكی فراكسیۆنی سەوزی لە پەرلەمانی عێراق دیاركرد.

بە گوێرەی نووسراوێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، تێیدا ھاتووە: "لەبەر رۆشنایی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لە رۆژی 14/9/2018، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی كە پێمان دراوە بڕیارماندا بە دانانی د. جوان ئیحسان فەوزی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ".

لەو نووسراوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكرێت لە رۆژی دەرچوونیەوە".