"تۆپی پێ به‌ره‌و ئیفلاسبوون و مایه‌پووچی ده‌چێت"
ئه‌دریانۆ گالیانی جێگری سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ئه‌یسی میلان و یه‌كێك له دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌رزشی، له دیمانه‌یه‌كدا پێیوایه تۆپی پێ به‌ره‌و ئیفلاسبوون ده‌چێت و سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان له مه‌ترسی دان.
ئه‌دریانۆ گالیانی كه ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا هه‌یه و پێشتر له‌گه‌ڵ سلڤیۆ بێرلسكۆنی سه‌رۆكی پێشووی میلان ماوه‌یه‌كی زۆر كاری كردووه و له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی تێلی لۆمباردیای ئیتاڵیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زه‌حمه‌ته به‌م نزیكانه هیچ پاڵه‌وانێتییه‌ك و خولێك ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌دریانۆ گالیانی ده‌شڵێت: یانه‌كان و فیدراسیۆنه وه‌رزشییه‌كانی جیهان سه‌رجه‌م سه‌رچاوه داراییه‌كانیان له‌ده‌ستداوه و تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و زیانێكی زۆریان كردووه و زه‌حمه‌ته بتوانن به ئاسانی بكه‌ونه‌وه سه‌رپێی خۆیان.
گالیانی گوتیشی: یانه‌كان و خوله‌كان داهاتی به‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێك بوو له گرینگ‌ترین سه‌رچاوه‌كان، له‌گه‌ڵ داهاتی هانده‌ران و چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی بازرگانی.
گالیانی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا به نموونه وه‌ربگرین كه تا ئێستا به فه‌رمی زیانی 50 ملیۆن یۆرۆی پێكه‌وتووه، ته‌نانه‌ت ناچار بووه كه ناوی یاریگه‌ی كامپ نوو بگۆڕێت كه یه‌كه‌مجاره له مێژوو ئه‌م كاره ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی دیكه‌ی جیهان له دۆخێكی ترسناكی دارایی دان.
گالیانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یانه و هه‌ڵبژارده‌كان ته‌نیا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی یاریزانه‌كان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت زه‌حمه‌ته هانده‌ران له‌م نزیكانه بتوانن نه‌ك له نێو یاریگه بگره له رێگه‌ی تیڤییه‌كانیشه‌وه یارییه‌كان ببینن.
گالیانی كه پێشتر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی ئه‌یسی میلانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دواخرانی جامی یۆرۆی 2020 و ئۆڵمپیكی تۆكیۆ گه‌وره‌ترین زیانی دارایی لێكه‌وتۆته‌وه، چونكه قه‌یرانێكی دارایی رووی له جیهان كردووه و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیش ده‌بنه قوربانی گه‌وره.