ئێران چەند مووشەكێك ئاراستەی بارەگاكانی داعش لە سووریا دەكات
K24 - ھەولێر
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای كرد، بارەگاكانی داعشیان لە شاری دێرەزۆر لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا مووشەكباران كردووە و زیانی زۆریان پێگەیاندون.
بە گوێرەی میدیاكانی ئێران، شەوی رابردوو سوپای پاسداران، بارەگای سەرەكی داعشیان له شاری دێرەزۆری سووریا کردووهته ئامانج و گورزێکی كوشندەیان له داعش داوه.
سوپای پاسداران ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ھەردوو پارێزگای كرماشان و سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، مووشەكەی ئاراستەی بارەگاكانی داعش لە سووریا كردووە.
میدیاكانی ئێران، ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، ئەو ھێرشەی ئێران بۆسەر داعش، وەك وەڵامێكە لەبەرامبەر ھێرشەكانی رۆژی 7 حوزەیرانی2017 بۆسەر پەرلەمانی تاران و گۆڕی خومەینی، كە بووە ھۆی كوژرانی 18 كەس.