كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رێنماییه‌كانی وه‌رگرتنی قوتابیانی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئاگاداری قوتابییان و خوازیاران و پێشكه‌شكاران ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان هه‌یه له به‌شه‌كانی (شێوه‌كاری، موزیك، سینه‌ما و شانۆ)، سه‌ردانی یه‌كه‌ی تۆماری كۆلیژ بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم له رێكه‌وتی (11/8/2020) تا (27/8/2020).
رێنمایه‌كانی پێشكه‌شكردنیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1ـ ده‌رچووی (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان یان ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.
2ـ ده‌رچووی ئاماده‌یی (زانستی و وێژه‌یی) بۆ ساڵی خوێندنی (2018 ــ 2019) و (2019 ــ 2020).
3ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی(2019 - 2020).
4ـ كۆنمره‌ی ده‌چوون بۆ ئاماده‌یی له (60) و بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان له (65) كه‌متر نه‌بێت.
5ـ ده‌رچووی په‌یمانگه ناحكوومییه‌كان به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.
6ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵانی پێشوو به سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.
6ـ تاقیكردنه‌وه‌ی توانست و كارامه‌یی له كۆلیژ ئه‌نجام ده‌درێت، رێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له (30/8/2020) ده‌ستپێده‌كات تا (3/9/2020) به‌رده‌وام ده‌بێت.
H.B