به ڤيديۆ.. ئه‌ردۆغان منداڵێكى توركيا ده‌گريێنێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له ناو ئاپۆڕاى ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى پارته‌كه‌ى له مه‌رعه‌ش، منداڵێكى به جلى سه‌ربازييه‌وه به‌ديكرد و بانگى كرده لاى خۆى.
ئه‌ردۆغان له كاتێكدا وتارى ده‌دا بۆ لايه‌نگرانى، پێشوازى له منداڵه‌كه كرد و كاتێك نزيك بوويه‌وه لێى و بينيى ئاڵاى توركياى له گيرفاندايه، به مناڵه‌كه‌ى وت: "ئه‌گه‌ر شه‌هيد بووى به ئاڵاى توركيا داده‌پۆشرێيت". ئه‌وه‌ش منداڵه‌كه‌ى خسته‌گريان.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، به زۆرى و به‌رده‌وامى وتاره‌كانى ناسراوه، كه رۆژانه له ناوچه و شار و شارۆچكه‌كانى توركيا ئاراسته‌ى لايه‌نگران و ئه‌ندامانى پارته‌كه‌ى ده‌كات.
له ئێستادا سوپاى توركيا به‌رده‌وامه له‌و هێرشانه‌ى له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردووه‌وه بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستيپێكردوون.
ئ.ر