گۆڕان ده‌بێته‌وه ئۆپۆزسیۆن
K24- هه‌ولێر:
ھەفتەی داھاتوو بزووتنەوەی گۆران بوون بە ئۆپۆزسیۆن رادەگەیەنێت، ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەکەش دەڵێت: بوونەوە بە ئۆپۆزسیۆن داوای زۆرینەی لایەنگرانی گۆرانە، جگە لەوەش نایانەوێت چیتر کاتی خۆیان لەگەڵ یەکێتی و حکومەتی ھەرێم بە فیرۆ بدەن.
هه‌وره‌ها گوتیشی، سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، گۆران لەگەڵ بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون، ھەموو پەیوەندیە حزبیەکانیشى لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نەک جەماوەرەکەی دەپچرێنێت و, ھیچ مامەڵەیەکیان لەگەڵ ناکات، داواش دەکات بە زووترین کات ھەڵبژارن ئەنجامبدرێت.