كاتژمێر سفری حه‌شدی شه‌عبی بۆ په‌لاماردانی پێشمه‌رگه ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی راگه‌یاند: "ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق د‌یاریكردبوو، تا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌ره‌و ناو كه‌ركووك بجووڵێن، كاتژمێر 12:30 خوله‌ك كۆتایی دێت و پاش ئه‌وه ده‌ست به جووڵه‌كردن ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به خۆكۆكردنه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو كه‌ركووكه‌وه".
هه‌روه‌ها گووتیوویه‌تی: "پاش كه‌مێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌درێت تا بڕیاری كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه بدرێت".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی عێراق له كاتێكدایه كه، پێش كه‌مێك كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌نیازن ئه‌مشه‌و په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بده‌ن".
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گووتی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی خۆیان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌كردووه‌و ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌ن وانه‌یه‌كیان ده‌ده‌ینێ تاماون له‌بیریان نه‌چێته‌وه".