ئێران دهروازهی خوسرهوی به رووی عێراقدا دهكاتهوه
K24 – ههولێر:
بڕیاره سبهی دووشهممه دەروازەی سنووریی خوسرەوی نێوان ئێران و عێراق بكرێتەوە.
مورادعەلی تاتار، قائیمقامی قەسری شیرین رایگەیاند، دەروازەی سنووری خوسرەوی لە نێوان ئێران و عێراق، كە بەھۆی كۆرۆناوە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە داخرابوو سبەی دەكرێتەوە.
راشیگەیاند، كردنەوەی دەروازە سنوورییەكە بۆ ھاتوچۆی ھاووڵاتیان و گەشتیاران دەبێت و ھاتووچۆی بارھەڵگرەكان بە مەبەستی بازرگانی لەو سنوورە ھێشتا قەدەغەیە و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی تێیدا ئەنجام نادرێت.
دەروازەی سنووری خوسرەوی دەکەوێتە نێوان عێراق و شاری قەسری شیرین لە پارێزگای كرماشان.