سه‌رۆك بارزانی: هەرێمی کوردستان هەرگیز دەرگای لەسەر دیالۆگ و گفتوگۆ دانەخستووە
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای له‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆ دوانه‌خستووه.
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، پێشوازی لە سامر سه‌بهان، وەزیری دەوڵەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بۆ کاروباری کەنداو کرد.
لە دیدارەکەدا وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری كه‌نداو، ڕێز و سڵاوی پادشای سعودییە و جێنشینی پادشای سعودیەی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند و ڕێز و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
سامر سه‌بهان، جەختی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی دۆستایەتیی دێرینەی سعودیە و کوردستان کردەوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ نێوەندگیری و زەمینەسازیی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان کوردستان و بەغدا، نیشان دا.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنان، پێزانینی خۆی و گەلی کوردستانی بۆ هەڵوێست و گرینگی‌پێدانی پادشای عەرەبستانی سعودیە و جێنشینی پادشا بە کوردستان دەربڕی و تەئکیدی لەسەر پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان شانشینی سعودیە و کوردستان کردەوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان هەرگیز دەرگای لەسەر دیالۆگ و گفتوگۆ دانەخستووە.