ئه‌مڕۆ "زه نیویۆرك تایمز" دیمه‌نێكی ره‌ش ده‌خاته‌ڕوو
K24 - مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
رۆژنامه‌ی "زه نیویۆرك تایمز" له ژێرناوی "مردنی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 100 هه‌زاره، لهدهستچونێكی بێژماره"، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ژماره (58703) رۆژی 24ی ئایاری 2020ی ته‌رخانكردووه بۆ ناوی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا. حه‌سره‌تی نیویۆرك تایمز له مانشێتێكی لاوهكیدا، ده‌ڵێت: "ئه‌وان ته‌نیا ناوێك نه‌بوون له لیستێكدا. ئه‌وان له ئێمه بوون".
ئه‌مه ئه‌و ساته‌یه كه رۆژنامه ده‌بێت به میدیایه‌كی نیشتمانی، بۆیه دوو دڵی ناوێت له داهێنان و دروستكردنی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
ته‌له‌ڤزیۆن و رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا هه‌میشه كێبڕكێیانه كامیان باشتر ببن به میدیای نیشتمانی. كه‌م میدیا توانی د‌رك به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بكات، به‌ڵام "زه نیویۆرك تایمز" كردی و ناوی 100 هه‌زار قوربانی ئه‌مریكای وه‌ك ره‌مز له ناو رۆژنامه‌كه‌یدا جێكرده‌وه.
مێژوو به‌م شێوه‌یه دروست ده‌بێت، بۆ هه‌تا هه‌تایه ئه‌م ژماریهی نیویۆرك تایمز ئه‌مده‌ست و ئه‌و ده‌ست ده‌كات و نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئه‌م رۆژنامه‌یه به‌كارده‌هێنن.
نیویۆرك تایمز ئه‌مڕۆ، دیمه‌نێكی ره‌شی نائاسایی ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌مریكییه‌كان. خۆی ئاماده‌كردووه به سه‌دان هه‌واڵ له‌سه‌ر رووپه‌ڕی یه‌كه‌می ژماره‌ی ئه‌مڕۆ بكرێت. هه‌ر وه‌هاشه، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یه‌دا رۆژنامه‌ی گاردیان-ی ده‌سته‌خوشكی نووسیویه‌تی: "به‌هه‌ق خه‌ساره‌تێكه ئه‌ژمار ناكرێت". ئه‌م دیمه‌ن و شانۆ تاریكه‌ی كه زه نیویۆرك تایمز پیشانمان ده‌دات، ده‌بێت به به‌شێكی گه‌وره‌ی ناخۆشی ئه‌مریكا به‌درێژایی مێژوو.
ناو و ته‌مه‌ن و پیشه، بووه به ره‌مزێك له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی نیویۆرك تایمز كه ره‌مزی قوربانی 1%ی ئه‌مریكییه‌كانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا. تا ئه‌مڕۆ 24ی ئایار، 97 هه‌زار كه‌س له ئه‌مریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه. كه‌سێكی وه‌ك سیمۆن لاندۆن نووسه‌ر له به‌شی گرافیكی رۆژنامه‌كه دوای ئه‌ركه قورسه‌كه‌یان به خه‌مبارییه‌وه ده‌ڕوانێته به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه و پێیوایه بیره‌وه‌رییه‌كی تاڵه.
ده‌شڵێت: "هه‌میشه پێشتر رۆژانه میدیاكان چیرۆكی قوربانییه‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری په‌تاكه پیشانی خه‌ڵك بده‌ن، به‌ڵام ئێمه مێژووی ئه‌مریكامان خسته سه‌ر كاغه‌ز". وتیشی: "ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژووییه چنگ ئێمه كه‌وت".
شه‌وی 24ی ئایار كاتێك نیویۆرك تایمز له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی دانا، له‌ماوه‌ی یه‌ك سه‌عاتدا 61 هه‌زار كۆمێنتی بۆ نووسرا و 116 ملیۆن كه‌سیش له ته‌واوی جیهانه‌وه سه‌رسامی خۆیان بۆ كاره‌كه‌ی زه نیویۆرك تایمز ده‌ربڕی.