وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: سبه‌ى له‌ هه‌ولێر پشووه‌ و له‌ سلێمانى ده‌وامه‌

رۆژى چوارشه‌ممه‌ (18ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018) به‌ بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى ئاينى ئێزدييه‌وه‌ پشووى ره‌سمييه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مشه‌و له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه‌، رايگه‌ياند، سبه‌ى له‌ هه‌ولێر و دهۆك پشووى ره‌سمييه‌، به‌ڵام له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رميان و راپه‌ڕين ده‌وامى ره‌سمييه‌.

ئه‌م راگه‌يه‌ندراوه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، هه‌فته‌ى رابردوو، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياندبوو، رۆژى چوارشه‌ممه‌ (18ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018) به‌ بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى ئاينى ئێزدييه‌وه‌ پشووى ره‌سمييه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌

دەربارەی پشووی تەنها ڕۆژی چوارشەممە

1. لە سنووری هەولێر و دهۆک، تەنها ڕۆژی چوارشەممە پشوو هەیە و رۆژی پێنجشەممە دەوام هەیە.

2. لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین، بە هۆی دواکەوتنی خوێندن بە هیچ جۆرێک پشوو نابێت.

بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

17/4/2018