سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 – ههولێر:
سبەی سێشەممە 2020/2/25، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە :
1- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدرالی.
2- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی رێزدار مەسرور بارزانی لە کۆنفڕانسی میونشن و دیدارەکانی ئیتالیا و ڤاتیکان.
3- پلان و هەنگاو و رێکارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان، تاووتوێ دەکرێت.