واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی چین له سیستمی نوێی ئابووری دادەبڕن
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
لۆنگ یۆنگ تۆ، گه‌وره كۆمیسیاری بازرگانی پێشوو له په‌كین كه سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد له‌رێكخراوی بازرگانی جیهانی ساڵی 2001، هۆشداری ده‌داته چین كه تووشی دابڕان ده‌بێت له سیستمی بازرگانی جیهان.
به‌پێی راپۆرتێكی وۆل ستریت جۆرنال-ی چاپی چین له رۆژی 11ی ئایار، ئه‌م هۆشدارییه‌ی لۆنگ ئه‌چێته سه‌ر ئه‌و ژماره ده‌نگه كاریگه‌رانه‌ی ناوخۆ كه به ئاشكرا هه‌ست به دڵڕه‌راوكێی زیاتر ده‌كه‌ن له‌باره‌ی دابڕانی جیۆسیاسی چین. ده‌شڵێن: ئه‌وه‌ش به‌هۆی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و داڕمانه‌وه‌یه كه له دوای كۆرۆنا ڤایرۆس تووشی چین بووه.
هه‌روه‌ها زیاد له‌هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خنه له چین ده‌گرێت ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی ڤایرۆسه‌كه و رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه رۆژ له دوای رۆژ واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی له هه‌وڵدان په‌كین له سیستمی نوێی نێوده‌وڵه‌تی دوورخه‌نه‌وه. كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له پسپۆرانی ئابووری چین-ه‌وه به (دی- سینازه‌یشین) وه‌سفی ده‌كه‌ن.
دی-سینازه‌یشن بریتییه له دوورخسته‌وه‌ی کەلتووری چین یان دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر شتێك بۆن و به‌رامی چینی لێبێت.
پرۆسه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ئاڵنگاریه‌كی ئابووری و دیپلۆماتی دوور و درێژ دروستده‌كات له‌ساڵانی داهاتوودا، وێرای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چین سه‌ركه‌وتووه له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا.
یۆنگ پێیوایه چین به‌شدارییه‌كی كارایی هه‌بووه له گلۆبالیزمدا بۆیه كاتێك هه‌ر كه‌سێك ده‌ست ده‌كات به قسه‌كردن له‌سه‌ر له‌كارخستنی گلۆبالیزه‌یشن (دی-گلۆبالیزه‌یشن)، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه ده‌نگی ده‌بێت له‌سه‌ر دی-سینازه‌یشن. ده‌ڵێت: "بۆیه پێویسته به‌ئاگا بین له‌و مه‌سه‌له‌یه".
یۆنگ ده‌ڵێت: "دوای په‌تاكه، گۆڕانكاری گه‌وره رووده‌دات به‌سه‌ر بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌به‌رهێنان و رێگرییه پیشه‌سازییه‌كان، بۆیه په‌تاكه زیانی گه‌وره ده‌دات له گلۆبالیزه‌یشن".
فشاره ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئوسترالیا و وڵاتانی دیكه گرژی زیاتری له‌سه‌ر چین دروستكردووه. كه وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی ڤایرۆسه‌كه. لی یانگ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی بۆ گه‌شه‌پێدان كه سه‌ر به ئه‌كادیمیای چینه بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین-ی رۆژی 12ی ئایار ده‌ڵێت: "ته‌وژمی دی-سینازه‌یشن له ساتی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه گه‌شه‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه دیوه، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان به‌هه‌ندی وه‌رگرین".
كه‌سێتییه‌كانی ناو ئیداره‌ی تره‌مپ بره‌و به‌و قسه‌یه ئه‌ده‌ن كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌ی وۆهان-ه‌وه بووه و ئه‌وه‌ش تاوانباركردنێكی ئاشكرایه له‌به‌رده‌م زانایان و وڵاتانی تردا. هه‌روه‌ها لكاندنی زیاتره به‌وه‌ی كه چین داوای لێبووردن بكات و قه‌ره‌بووی ماددی بدات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پسپۆرانی ئابووری پێشبینی بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی چین ئه‌خه‌نه‌ڕوو به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بۆیه ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگ ده‌بێت له‌كۆبوونه‌وه‌ی ته‌شریعی نیشتمانی چین كه له 22ی ئایار ده‌ستپێده‌كات.
شی بنهۆنگ مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی رنمین و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێت: "په‌تاكه دابڕانی زیاتر دروستده‌كات له‌نێوان چین و ئه‌مریكا له رووی بازرگانی و رۆشنبیرییه‌وه".