ئه‌ردۆغان: ئێس 400 ده‌كڕين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ده‌مانه‌وێت سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ی رووسيا بكڕين.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: هيچ به‌ربه‌رستێك له رێگه‌ى كڕينى سيستمى مووشه‌كى ئێس 400 له ئارادا نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: دانووستانى ئێمه له‌گه‌ڵ رووسيا تايبه‌ت ده‌بێت به كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه هات، كه نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مريكا له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناتۆ، كاى بێلى هۆچيسۆن، رايگه‌ياند، كڕينى سيستمى به‌رگرى رووسيى ئێس 400 له لايه‌ن توركياوه كێشه بۆ ناتۆ درووستده‌كات.
هوچيسۆن به رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى راگه‌ياند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى توركيا بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى بۆ ناتۆ و ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه له‌گه‌ڵ سيستمى كارپێكراوى ناتۆ يه‌كناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ناتۆ نزيكبوونه‌وه‌ى رووسيا و توركياى پێى خۆش نييه و ئه‌و پرسه له به‌رژه‌وه‌ندى ناتۆ نييه و هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندى توركياش نييه.
له 12ى سێپتێمبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رێككه‌وتنى كڕينى سيستمى به‌رگرى ئێس 400ى له‌گه‌ڵ رووسيا واژوو كردووه.