دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەند کرد

K24 – هه‌ولێر:

دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکرد.

دوای رەوانەکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان عێراق بۆ دادگای فیدراڵی لەلایەن کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکیدا پەسەندکردنی ئەنجامەکەی راگەیاند.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، دادگا ناوی تەواوی ئەندامانی دەرچووی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکردووە.

بەهۆی گومانی ساختەکاری لە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی عێراق، چەند لایەنێکی سیاسی رەتیانکردەوە ئەنجامی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان پەسەند بکەن و دوای هەژماری دەستی دەنگەکانیانکرد، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆسەیە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گۆڕانێکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینی.

H.J