ئێران سزا ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، رایانگه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌م رۆژانه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای نوێ بۆ سه‌ر پرۆگرامی مووشه‌كی ئێرانی و "حزبوڵڵا"ـی لوبنانی ده‌دات كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن".
به‌رپرسه كۆمارییه‌كان روونیانكرده‌وه كه "ئه‌و هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه تا پێڕۆیه‌كی توند، دژی حكومه‌تی ئێران بگرێته‌به‌ر، بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌وه هه‌بێت به خێرایی له رێككه‌وتنامه ئه‌تۆمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه بكشێته‌وه".
ئه‌مرۆ شه‌ممه 21/10/2017 ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "سه‌ركرده‌ی زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران "كیڤن مكارسی" و ئید رویس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه گوتوویانه: "به‌رپرسیارییه‌تی كۆنگرێسه له‌گه‌ڵ لایه‌نی جێبه‌جێكار كار بۆ نه‌خشاندنی ستراتیژییه‌تێكی روون بكه‌ن تا رێگه له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران بگرێت".
ئه‌و دوو نوێنه‌ره ده‌ڵێن: "جووڵه‌ی خێرا به ئاراسته‌ی ئه‌و ئامانجه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێت و ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌درێت و سزای زیاتر به‌سه‌ر حزبوڵڵا و بڵاوبوونه‌وه‌ی مووشه‌كی ئێران ده‌سه‌پێنرێت".