كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، كەشوھەوای كوردستان لەژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دوورگەی عەرەبی و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست دەمێنێتەوە، لە ھەندێك ناوچە بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی باشووری كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی با و تۆز و گەواڵە ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە پچڕ پچڕ باران دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێنج شەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی ناوچەكانی باشووری كوردستان نیمچە ھەوربێت و لە ھەندێك ناوچە شاخاوییەكان بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.